عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ بوه‌ جاشی به‌غدا

 

 

 

یەکینەکانی بەرخودانا شەنگال (یەبەشە) کە وەک باڵێکی هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پەکەکە هەژمار دەکرێت، ئاشکرای کرد، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوپەیمانییەکیان هەیە و لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا بەشداری دەکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی یەبەشە ئەوە ئاشکرا کراوە، هاوپەیمانییەک لە نێوان یەبەشە و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”لە چوارچێوەی پلانێکدا، هێزەکانی یەبەشە بە 1600 کەس، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵدا دەکەن، بۆ ئەمەش لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاوپەیمانی و ڕێککەوتن کراوە“. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە جگە لە بەغدا، ئەوان لە لایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، پشتیوانی دەکرێن و پشتیوانییەکانیش بەردەوامن.