عیراقى و جیهانى

به‌وێنه‌... جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌گاته‌ هه‌ولێر

 

 

 

ماركۆ كامێلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، یەكێك بوو لە میوانانی دیداری سلێمانی كە پێش نەورۆزی ئەمساڵ لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. كامێلۆس له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی چەند پرسێكی گرنگ دەكات، لەوانە ئەگەری رووخانی بەنداوی مووسڵ و دەڵێت بەهۆی ئەو مەترسییەی لەسەر بەنداوەكە هەبوو، حكومەتی عێراق بە پەلە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیتاڵی واژۆ كردووە.

سەبارەت بە هاوكاریی حكومەتی ئیتاڵیاش بۆ هەرێمی كوردستان، ماركۆ كامێلۆس دەڵێت حكومەتی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لەسەر مەشقپێكردنی پێشمەرگە. هەروەها دەڵێت حكومەتی ئیتاڵیا دوو هەلیكۆپتەری جۆری شینۆكی لە هەولێر جێگركردووە كە بۆ مەبەستی فریاگوزاری بەكاردەهێنرێ‌، تاوەكو كۆتایی مانگی ئایاریش ژمارەی ئەو هەلیكۆپتەرانە بۆ هەشت هەلیكۆپتەر زیاد دەكات.

ماركۆ كامێلۆس: ئەوەی ئێمە بۆ پێشمەرگە دەیكەین وەكوو سەرمایەگوزارییەكی دوورمەودا وایە، ئێمە مەشق بە پێشمەرگە دەكەین. ئێمە دەزانین 

پێشمەرگە سەرباز و شەڕكەری ئازان. بەڵام هەندێكجار ئازابوون بە تەنیا بەس نییە، بەڵكو دەبێت مەشقی باشیشت كردبێت، هەر بۆیەش 200 سەربازی سوپای ئیتاڵیا هەن كە مەشق بە پێشمەرگە دەكەن. وابزانم هەتا ئێستا سەربازە ئیتاڵییەكان لە كانوونی یەكەمی 2014ەوە مەشقیان بە دوو هەزار پێشمەرگە كردووە.