عیراقى و جیهانى

عه‌بادی به‌ ئاشكرا دژایه‌تی كورد ده‌كات

 

 

 

عه‌بادى، وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرا تۆپه‌كه‌ى هه‌ڵدایه‌ گۆڕه‌پانى په‌رله‌مانه‌وه‌ و په‌رله‌مانیش لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى گۆڕانكاریه‌كان، كوردیش به‌ دوورى ده‌زانێت له‌و ماوه‌یه‌ی دیارى كراوه‌، كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

 فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، ده‌ڵێت: "پرۆژه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ گۆڕینی وه‌زیره‌كان، ره‌نگه‌ به‌و شێوه‌ ئاسانه‌ تێنه‌په‌ڕێت كه‌ جاده‌ى عیراقی چاوه‌ڕێی ده‌كات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه‌ دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت نامه‌یه‌كی داخراوى دایه‌ په‌رله‌مان و ناوى 14 كاندیدی تێكردووه‌، په‌رله‌مان بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی بۆ پێكبهێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى 10ى رۆژى داناوه‌.

بڕیاره‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه‌ ناوى كاندیده‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی: "په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییه‌كه‌ هه‌موو وه‌زیره‌كان بگرێته‌وه‌، به‌ڵام عه‌بادى داواى كرد له‌به‌ر بارودۆخى ئه‌منى، وه‌زیرانى ناوخۆ و به‌رگرى نه‌گۆڕدرێن".

هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌ت له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا هه‌موو ده‌سته‌و ئه‌و پۆستانه‌ى له‌ ده‌ستوور دیارى كراون و به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برین، یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ به‌ پۆسته‌ سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه‌.