عیراقى و جیهانى

ده‌زانن په‌كه‌كه‌ به‌نیازی چیه‌ ..؟

 

 

 

عوسمان ئۆجەلان رایگەیاند، هەموو تاكێكی كورد چاوی لەسەر هەرێمی كوردستانە، گەلی كوردیش دەیەوێت لە ڕێگەی باشووری كوردستانەوە، بە هیوا و ئاواتەكانی خۆی بگات، بەڵام پەكەكە دەیەوێت دەست بخاتە ناو ئەو بەشەوە و ڕێگە لە سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان بگرێت.

پەكەكە باكوری كوردستانی تێك داوە، ئیدی زۆر زەحمەتە جارێكی دیكە باكووری كوردستان وەك خۆیی لێ بێتەوە و ئارام بێت، هەروەها لە باشووری كوردستان، كە هەموو تاكێكی كورد چاوی لەسەر ئەو بەشەیە و گەلی كورد دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بەشەوە بە هیوا و ئاواتەكانی خۆی بگات، بەڵام پەكەكە دەیەوێت دەست بخاتە ناو ئەو بەشە و ڕێگە لە سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان بگرێت، كە ئێستا نایانەوێت هێزەكانی خۆیان لە شنگال ببەنە دەرەوە، ئەوەیش بۆ ئەوەیە كە كێشە و ئاڵۆزی دروست بكەن و ئەو ناوچانە بكەنە كانتۆن، بۆیە من لەو باوەڕەدام ئەگەر ئەو هێزانە لە ماوەیەكی نزیكدا لەو ناوچانە وەدەر نەرنێن، كێشە و ئاڵۆزیی زۆر زیاتر دروست دەكەن".