عیراقى و جیهانى

ساڵح موسلم: یه‌كپارچه‌یی سوریا ده‌پارێزین

 

 

 

سالح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یەكێتیی دیموكراتیك "پەیەدە" ئاشكرای كرد، كە ئەوان لەگەڵ دابەشكردنی سووریا نین و رووبەڕووی هەر لایەنێكیش دەبنەوە كە سووریا دابەش بكات.

موسلیم لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی "وەتەن"ی میسری رایگەیاند، ئێمە بەشێكین لە سووریا و داهاتووشمان پەیوەستە بە سووریا، بەهەموو شێوەیە دژی دابەشكردنی سووریان بۆ چەند دەوڵەتێك.

هەروەها گوتی، ئێمە وەكو كورد داوای جێگیركردنی سیستمی فیدرالی لە سووریا دەكەین و بەهەموو شێوەیەكیش رووبەڕووی هەر ئاراستە و پلانێك دەبینەوە كە ئامانجی دابەشكردنی سووریا بێ بۆ چوار وڵات.