عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌

 

 

 

قایمقامی قەزای شنگال ئاماژە بۆ ئەوەدەکات چەكدارانی پەكەكە بە پاڵپشتی حكومەتی عیراق لە سنووری قەزای شنگال بەردەوامن لە نانەوەی ئاژاوەگێڕی لەو ناوچەیەدا، شنگالیش بە بوونی ئەو جۆرە هێزانە، تووشی مەترسی گەورە دەبێت.

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بەئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە هێزەكانی سەر بە پەكەكە لە شنگال كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هاوكاری دارایی و سەربازییان دەكرێت، ئەو هێزانە چەندین زێدەڕۆییان كردووە بەسەر سەروەرییەكانی قەزای شنگال. ئێمە وەكو ئیدارەی شنگال و خەڵكی شارەكە بە گشتی لە كردارەكانی ئەو هێزانە نیگەرانین.

مەحما خەلیل باس لە نیگەرانییەكان دەكات و دەڵێتنیگەرانی شنگالییەكان لەوەدایە ئەو هێزانەی سەربە پەكەكە-ن لە شاری شنگال جێگیركراون نیازی چاكیان نییە بۆ دانیشتووانی شارەكە،لەبری ئەوەی هاوكار و هاوئاهەنگ بن لەگەڵ ئیدارەی شارەكەو هێزە دەستوورییەكانی شارەكە، بەردەوام پێچەوانەی خواست و ویستی بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان و فەرماندە سەربازییەكان مامەڵەیان كردووە.

وتیشی لە رابردوودا پەكەكە شنگالی رزگار نەكردووەو داواشمان لێیان نەكردووە رزگاری بكەن، لە داهاتووشدا ئەو توانایەی نییە بەرگری لە شارۆچكەی شنگال بكات، بۆیە ئەو مافەشییان نییە خاكی شنگال داگیر بكەن.