عیراقى و جیهانى

كۆمه‌ڵ: نه‌وشیروان هیچی پێناكرێت

 

 

 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئاماژە به‌وه‌ ده‌كات: هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، هیچ لە دۆخی کوردستان ناگۆڕێت.

زانا ڕۆستایی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت: بە گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت. ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەگەر ئیرادەی چارەسەری گرفتەکان هەبووایە، هەرچەندە نەوشیروان مستەفاش لە دەرەوەی کوردستان بووایە، کێشەکان چارەسەر دەکران.

ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە کە ئەگەر ڕێککەوتنێکی سیاسی بکرێت، ڕەنگە دۆخەکە بەرەو چارەسەر بڕوات. دەشڵێت: ئەگەر گۆڕان و یەکێتی یەک بگرنەوە، باشتر دەتوانرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.