عیراقى و جیهانى

توركيا له‌ ئه‌دای یه‌كێتی نیگه‌رانه‌

 

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، گرفت لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا دروست بووە و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش پێی وایە، زمانی ڕاگەیاندنی یەکێتی دەبێت بەرانبەر بە تورکیا گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

ئایدن مەعرووف، سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندوه‌: پەیوەندی خراپی یەکێتی و تورکیا لە زیانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە دەبێت ئەم لایەنانەی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، ڕەچاوی پەیوەندییەکانی خۆیان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و بەرژەوەندیی هەردوولا بکەن.

ئایدن مەعرووف دەڵێت: پەکەکە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان ناکات، بۆیە دەبێت بە وردی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، خۆ ناکرێت زمانی ڕاگەیاندنی یەکێتی بخرێتە خزمەتی پەکەکەوە، لەم دۆخەکەدا دەبێت ڕەچاوی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت، چونکە تورکیا وڵاتێکی گرنگە".

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستمانکەوتووە باس له‌وه‌ ده‌كات، حکوومەتی تورکیا نیگەرانییەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی یەکێتی، بە نوێنەرایەتیی یەکێتی لە ئەنقەرە ڕاگەیاندووە.