عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی: خۆری گۆڕان ئاوابوه‌

 

 

 

شارەزایان و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە بزووتنەوەی گۆڕان هەموو ئەو كارتانەی لە توانایدا بوو بە كاری بێنێ، سوودی لێ وەرگرتن و ئێستا هیچ كارتێكی تری بەدەستەوە نییە.

ئازاد تۆفیق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێیوایە بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی كارتە سیاسییەكانی خۆی بەكار هێناوە و هیچ سیناریۆیەكی تری لە بەردەمدا نەماوە. هه‌روه‌ها دەڵێ، "ئەو هێزە سیاسییە هەموو رێگەیەكی باش و خراپی تاقی كردەوە بۆ ئەوەی ببێتە هێزی یەكەم و پێش یەكێتی و پارتی بكەوێتەوە، بەڵام نەیتوانی، دوای دەركرانیشیان لە حكومەت و پەرلەمان، هەموو هەوڵێكیان دا، بەڵام وەك دیارە خۆری سیاسییان ئاوا بووە".

ئەو كادرە دیارەی یەكێتی، دووپاتی دەكاتەوە كە گۆڕان خەونی دەركردنی یەكێتی لە نێو گۆڕەپانی سیاسیدا هەبوو، بەڵام ئێستە خۆی تووشی بووە و ئەوەی لە گەمەی سیاسی دەبێ بچێتە دەرەوە، گۆرڕانە نەك یەكێتی. 

ئازاد تۆفیق دەڵێ، "لە ماوەی رابردوودا گۆڕان ئەزموونێكی نابەرپرسیارانەی سیاسیی تۆمار كرد و ئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە ئەو هێزە سیاسییە هەم لە گۆڕەپانی سیاسی پاشەكشە دەكات، هەم لەناو جەماوەر و دەنگدەرانیدا".