عیراقى و جیهانى

بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بارزانی پرس به‌ ئه‌مه‌ریكاش ناكات

 

 

 

سەركردەیەكی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەگەر ئەمریكاش لەگەڵ ریفراندۆمدا نەبێت، مەسعود بارزانی هەر ئەنجامدانی راپرسی رادەگەیەنێت.

نەجات حەسەن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندووە هیچ كاتێك ئەمریكا ناڵێت لەگەڵ ریفراندۆم یان دامەزراندنی حكومەتی سەربەخۆین بۆ كورد، ئەوان ریفراندۆم و سەربەخۆیی ناخەنە سەر سینییەك و پێشكەشی كوردی بكەن، بەڵكو پێویستە خۆمان بیكەین".

وتیشی: بەحكومی ئەزمونی مێژوویی خۆم، ریفراندۆم ئەمری واقیعەو جێبەجێ دەكرێت، دڵنیام سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و رێزیشی لێدەگیرێت، ئەگەر ئەمریكاش لەگەڵیدا نەبێت مەسعود بارزانی ریفراندۆم رادەگەیەنێت".

جێی ئاماژەیە ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پارتی دوا بەدوای ئەوە دێت لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، "ئەمریكا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عیراقدایە" وەك ئاماژەیەك بۆ رەتكردنەوەی داخوازی كورد بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم.