عیراقى و جیهانى

یه‌كگرتوو: عه‌بادی كوده‌تای به‌سه‌ر كوردا كردوه‌

 

 

 

ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: عیراق وڵاتی قەیرانەكانە لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنی، هەروەها تووشی داڕووخانی ئابووری بووە.

د.موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتی: عیراق وڵاتی قەیرانەكانە و داڕوخاوە، لەڕووی ئەمنییەوە شەڕی داعش نائارامی دروستكردووەو میلیشیاكان دەستیان بەسەر سەرجەم جومگەكانی ئارامی وڵاتدا گرتووە.

وتیشی: لەئێستادا قەیرانی سیاسی‌ و پێكهێنانی حكومەت‌ و ئاڵۆزی نێوان كوتلە سیاسییە شیعەكان بەتایبەتی پێكەوە نەگونجانی ئەو بیروبۆچوونانەی ئێستا هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەمانە بەڵگەی ئەوەن ‌و نمایشی ئەوە دەكەن كە عیراق بە قەیرانێكی قوڵی ئابووری‌ و سیاسی‌ و كۆمەڵایەتی تێپەڕ دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی وت: ئەوەی باس دەكرێت لەڕووی چاكسازییەكانی عەبادییەوە هەمووی چاكسازیی نین‌و هەندێكیان كودەتایە بەسەر ئەو قەیرانە سیاسییەی كە بەسەر عیراقدا هاتووە بەتایبەت هەرێمی كوردستان.