عیراقى و جیهانى

گۆڕان په‌رله‌مانتارێكی ده‌رده‌كات

 

 

 

بەهۆى واژۆی پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە دژی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەتایبەت ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕانە، نیگەرانییەکی زۆری لای کادیران و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە دروستکردووە و بەمنزیکانە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ميدياكانى راگەیاند: لەکاتێکدا کە ناکۆکی زۆر لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی هەیە ، بەڵام یەک پەرلەمانتاری پارتی لە دژی ئارام شێخ محەممەد نەوەستاوە و لە هیچ کۆبوونەوەیەک لە دژی ئەو بەشدار نەبوون کەچی پەرلەمانتارێکی گۆڕان واژۆی لەسەر لابردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەتایبەتی ئارام شێخ محەممەد کردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: هەڵوێستەکەی تاڤگە ئەحمەد میرزا، نیگەرانی زۆری لەنێو کادیران و سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دروستکردووە و بەمزووانە بڕیار لەسەر چارەنووسی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان دەدرێت کە ئەگەری دەرکردنی زۆرە.

سەرچاوە باڵاکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد کە: هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارە کوردانە کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون تێکدانی یەکڕیزی کوردە لە بەغدا و گۆڕان پێیوایە پەرلەمانتارەکەی لەبەرامبەر بزووتنەوەی گۆڕانەوە وەستاوە بۆیە جێگای قبوڵکردن نییە.