عیراقى و جیهانى

سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت

 

 

 

پێشبینی دەکرێت هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بڕی‌ 200 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی‌ پێداویستی‌ سه‌ربازی و 300 ملیۆن دۆلاری‌ دیكه‌ بۆ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌رج بكه‌ن، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عیراقیش بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانانیش ده‌ڵێت هێشتا هیچیان له‌و باره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

د.قه‌یس روبه‌یعی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق رایگه‌یاندوه‌ "هاوكاری‌ و په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ و وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و هه‌ردوو حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، ئه‌گه‌رچی‌ جاروبار لێدوانی‌ نابه‌رپرسانه‌ش بدرێن كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دروست ناكات.

له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ بڕیاردراوه‌ 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستی‌ سه‌ربازی‌ و 300 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌رجبكرێت".