عیراقى و جیهانى

چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان ده‌ستگیر ده‌كرێت

 

 

 

بە فەرمانی دادوەر و لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستگیر کران.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری دەستەی نەزاهە و لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێو حكومەت، بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، دەرچووە.

ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: ئەو کەسانەی دەستگیركراون بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی تێدایە، كە بە گەندەڵی و بەهەدەردانی ئەو پارەیە تۆمەتبارن بۆ خێزانە ئاوارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، ئێستا بە فەرمانی دادگا و بەکەفالەت ئازدکراون تاوەکو رۆژی دادگایی کردنیان".

بەپێی بڕیاری دادوەری دەستەی نەزاهە، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی لە كارەكەی دووخراوەتەوە و ناتوانێت بچێتەوە سەر كارەكەی تاوەكو ئەو كاتەی دۆسیەكەی لە دادگا یەكلایی نەبێتەوە.