هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هاوكاریی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان، توانیان چه‌ند گوندێكو چوارڕیانێكی ستراتیژی له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هاوكاریی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشیانكردۆته‌سه‌ر دوو گوندی گه‌وره‌و توانیویانه ئازادیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوی گونده‌كانیشی ئاشكراكرد‌و وتی:هه‌ردوو گوندی (ناوهرانو باریمه) له‌سنوری ناوه‌رانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی باشیك ئازادكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چوارڕیانێكی ستراتیژی كرد لهناوهرانو وتی:هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانه چوارڕێیانی (خورسیباد)یش ئازاد بكه‌نه‌وه كه سه‌نته‌ری شاری موسڵ به‌قه‌زاكانی (تلكێف و شێخان)و ناحیه‌ی (باشیك) پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و هێرشه‌دا، غه‌یاس سورچی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردوه له‌ئاسمانه‌وه‌و داعش‌یش به‌رده‌وام لهههڵاتندایه.