وەزیری پێشووتری پنتاگۆن ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و سعودیە بنەڕەتییە بۆ ئاشتیی ناوچەکە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، چاک ھێگڵ وەزیری پێشووتری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان واشنتۆن و ڕیاز بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ھێگڵ وێڕای داکۆکی لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، باسی لە بارودۆخی سیاسی لە عێراق کرد و لەو ڕووەوە، نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستی ھەیە لەو بارودۆخەی کە ئێستا لە عێراق ڕوودەدات.