عیراقى و جیهانى

په‌رله‌مانتارانی كورد به‌غدایان به‌جێهێشت

 

 

 

بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق بڕیارە كوتلە كوردستانییەكان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان كاتێكی نادیار.

تاریق گەردی ئەندام فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق  ایگەیاند سەلیم جەبوری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، بۆیە ئێمەش وەك كوتلە كوردستانییەكان بڕیارماندا بگەڕێینەوە هەرێم تا كێشەكان چارەسەر دەبن".

گەردی ئاماژەی بەوەشكرد كە بارودۆخی عێراق ئاڵۆز بووەو تا كوتلەكانی ناو پەرلەمان چارەسەرێك بۆ دۆخەكە دەدۆزننەوە دانیشتەكانی پەرلەمان ئەنجام نادرێن. هەروەها رونیشیكردەوە ئێستا خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردوەتەوە چەند وەزارەتێكیان گەمارۆ داوەو كاروبارەكان وەستاون.