عیراقى و جیهانى

چانسی جیابونه‌وه‌ی كورد به‌هێزتربوه‌

 

 

 

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێ، پێویستە کورد سوود لە دۆخی ئێستای عێراق وەربگرێ، چونکە ئەم دۆخە وا دەکات چانسی کورد بۆ سەربەخۆیی زیاتر بێت.

د.مەحموود عوسمان له‌باره‌ی خراپبوونی ره‌وشی سیاسی عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت: عێراق لەوەتەی ھەیە بەو شێوەیەیە و شتێکی تازە نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا گەیشتووەتە شەقام و، رێبەری رەوتی سەدر گەرمی کردووە؛ ئەگینا لایەنەکانی عێراق رێک نەکەوتوون، ئەمە13ساڵە ئەوانە یاری بە عێراقه‌وه‌ دەکەن و ناتوانن ئیدارەی بدەن، بۆیە ئەوەی دەکرێت شتێکی چاوەڕوانکراوە.

د. مه‌حموود عوسمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشه‌ كه‌، ئەم دۆخەی ئێستای عێراق چانسی کورد بۆ سەربەخۆیی زیاتر دەکات، چونکە وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، کورد بەھەموو لایەک دەڵێ، دۆخی عێراق بەم شێوەیە کە یەکگرتوو نییە و فیدراڵی نییە و دەستوور جێبەجێ ناکات، بۆیە ئێمەش مافی خۆمانە وەکو ھەر میللەتێک چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.