پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و توندوتیژی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای خورماتو، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتۆته شاره‌كه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م چه‌كدارانی حه‌شد له‌و شاره دووربخرێنهوهو به‌ته‌واوی ئه‌و شاره پاكبكرێنه‌وه له حه‌شدی شه‌عبی.
ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕایگەیاند: “لە دوای شەڕەکەی 12\11\2015ەوە، نەخۆشخانەی خورماتوو لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستاش لەژێر دەستیان دایە”. ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە حەشدی شەعبی ڕێگا بە گواستنەوەی بریندارانی کەسانی سڤیل بۆ ئەو نەخۆشخانەیە نادات.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە خورماتوو جەختی لەوە کردەوە، پێشمەرگە ئێستا بەشێکی زۆری خورماتووی پاک کردووەتەوە و گوتی: “هەوڵ دەدرێت سەرجەم خورماتوو لە میلیشیا شیعەکان پاک بکرێتەوە”.