عیراقى و جیهانى

تاڤگه‌: به‌رپرسه‌كانی گۆڕان ئافره‌تی جوانیان ده‌وێ

 

 

 

تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری دوورخراوەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی ھەفتەنامەی (باس)دا ڕای گەیاند: "دوورکەوتنەوەم لەنێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە شتێکی ئاسایی دەزانم، ھەروەھا خۆشم زۆر لەو کەسە بە گەورەتر دەزانم کە بڕیاری دوورخستنەوەی منی دەکردووە و بێ گومان ئاغایەتی و نۆکەری لە کەس قبوڵ ناکەم و ئیتر من گۆڕانی گردەکە نیم". گوتیشی:" لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا نرخی بڕوانامە و مرۆڤ و ئافرەت نەماوە".

له‌باره‌ی سڕكردنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، تاڤگه‌ ده‌ڵێت: باشتر وایە ئەو پرسیارە لە سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت، ھەرچەندە ئێستا حەوت کەس لەبری کاک نەوشیروان بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەبەن، تۆ سەیری حزبێک بکە پێیان دەگوترێ ئیسلامی ئەوە ھەڵوێستەکەیەتی بەرامبەر ئەندامەکەی، حزبێکی وەکو یەکێتیی نیشتمانی کە خۆی بە دیموکراسی دەزانێ ھەموو سەربەستییەکی داوە بە پەرلەمانتارەکەی، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بزووتنەوەی گۆڕان لە جەماعەتی ئیسلامییەکانە یاخود لە دیموکراسییەکانە! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گۆڕانی گردەکە نابم، ئەوانەی گردەکە خاوەنی گۆڕان نین من خۆم بە خاوەنی گۆڕان دەزانم، چونکە ئەوە من بووم لەپێشی ھەموو ئەوانەی ئێستا لە گردەکە دانیشتوون لەناو گۆڕاندا کارم کردووە،