عیراقى و جیهانى

كورد له‌ ماڵی خۆی ده‌رده‌كرێ

 

 

 

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه‌ و  بەنوێنەرایەتی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی ‏سەركردایەتی یەكێتی و ئه‌ندامانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، رێكەوتن لەگەڵ هادی عامری فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی كرا، ‏لەئەمرۆوە رێكەوتنەكە چوە بواری جێبەجێكردنەوە و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بێت پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتو ده‌رده‌كرێت، كه‌ تا پێش هاتنی حه‌شد بۆ شاره‌كه‌ خاوه‌ن ماڵ بوو.‏

به‌پێی زانیارییه‌كانسەرلەبەیانی ئەمرۆ، بەشێك لەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و حەشدی شەعبی، قەزای خورماتویان ‏بەجێهێشت، ئەویش دوای رێكەوتنەكەی دوێنێی نوێنەرانی پێشمەرگەو هادی عامری دێت.‏

محەمەد فایەق لێپرسراوی راگەیاندنی قائیمقامیەتی خورماتو ئاشكرایكردووه‌ دوا بەدوای ‏رێكەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و حەشدی شەعبی، بەشێك ‏لەهێزەكانی هەردولا ناو سەنتەری قەزای خورماتویان بەجێهێشتوە و پابەندی رێكەوتنەكە بون.‏

وتیشی: سەرەتا هێزە رەشەكەی پێشمەرگە سەنتەری قەزاكەیان بەجێهێشتوە و هێزەكانی دیكەش ‏بەردەوامن لەگەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان.‏