عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌و دڵی لای عێراقه‌

 

 

 

بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندوه‌، یەكێتی و پارتی، لەسەر ڕیفراندۆم ڕێك كەوتوون و لەگەڵ لایەنەکانیش ڕێک کەوتوون و دڵیشیان لای عێراقه‌.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی، لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای فەڕەنسا لە پاریس، ڕای گەیاندووە: "ئەگەر عێراق ببێتە عێراقێكی دیموكراسی ‌و فیدراڵ، دەستوور جێبەجێ‌ بكات ‌و كێشەكانی خەڵك چارە بكات، ئەوا وەكوو كورد كێشەمان لەگەڵ عێراقدا نییە”. هاوکات مەلا لەو قسانەدا کە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، ئەوەشی گوتووە: “ئەگەر ساڵ بە ساڵ دۆخەكە تێك بچێت، یەكێتی لەگەڵ پارتی لەسەر ڕیفراندۆم ڕێك كەوتووە، هەر وەكوو چۆن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی باشووری كوردستانیش بە هەمان شێوە ڕێك كەوتووین.