عیراقى و جیهانى

گیانی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ مه‌ترسیدایه‌

 

 

 

سەدان خۆپیشاندەری سەر بە ڕەوتی سەدر، هەڵیانکوتایە ناو بارەگای پەرلەمانی عێراق و چوونە ناو سەرجەم ڕێڕەو و هۆڵەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتارێکش دەڵێت: “بەشێکی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ شوێنێکی ئارام دەگوازرێنەوە”.

د. ئەردەڵان نورەدین، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “خەڵک و لایەنگرانی سەدر هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمان و بینایەی پەرلەمانی عێراقەوە، بۆیە ئێستا تاکە هێزێک لە پەرلەمانی عێراق بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئاگاداری هێزەکەمان کردووەتەوە کە ئاگایان لە خۆیان بێت و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەترسی دەکرێت، ژمارەیەکی یەکجار زۆرتری خۆپیشاندەران بگەنە ناوچەی سەوز، بۆیە دەرگا سەرەکییەکانی ناوچەی سەوز داخراوە و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشێکیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا ماونەتەوە، بەشێکیشیان بۆ ناوچەیەکی ئارام لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەگوازرێنەوە.

بە گوێرەی زانیارییه‌كان ئێستا خۆپیشاندەرانی ناڕازیی شاری بەغدا، گەیشتنە ناو ناوچەی سەوزی شاری بەغدا و دواتر خۆیان گەیاندە ناو بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. دوای گەیشتنیشیان، تاڵانکردنی بەشێک لە باڵاخانەکە دەستی پێ کردووە و دەنگۆی ئەوەش هەیە، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی ناوچەی سەوز خەریکی ڕاکردنن.