عیراقى و جیهانى

چۆن باسی باوه‌شه‌كه‌ی ئارام و ئاڵا ده‌كرێت

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

 

نوسه‌رو ره‌خنه‌گرو شاعیری گه‌له‌كه‌مان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق روویداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد گیریانخواردو هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بوو، شیعرێك ده‌نوسێت، به‌مشێوه‌یه‌ باسی رووداوه‌كه‌ ده‌كات.

 

کە شێخ ئارام

خاتوو ئاڵای گرتە ئامێز

گوتم خوا ناردی کەرەسەی

هەڵبەستێکی گاڵتەئامێز.


*
خەسرەو گۆران

کوڕی ڕۆژی تەنگانەبوو،

جوان سەلماندی،

ئەوە نەبوو

ئەشواق جافی بەجێ هێشت و

خۆی قووچاندی.


*
تومەس کابرا

نە ڕەشیدە و نە تاهیریش،

گەندەڵکارە و

شتی تریش.


*
خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد

دوو مەلا ڕقئەستوورەکە،

لە من وابوو خۆڵی پارتی

دەبێژنەوە

بە توورەکە.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости