جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەپێویستی نازانین هێزی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا بكەین بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز لەشارەكە.
جەبار یاوەر لەلێدوانێكی بۆ شارپرێس راشیگەیاند، حكومەتی عێراق خۆی خاوەنی هێزێكی گەورەیەو دەبێت خۆی ئەركی پاراستنی ناوچەی سەوز لەئەستۆ بكرێت، نەك پێشمەرگە بخرێتە ناو ململانێیەكی لەو شێوەیە.
ئەم لێدوانەی جەبار یاوە لەكاتێكدایە، له راگهیاندنهكان وهها بڵاوكرایهوه پێشنیازی ئەوە كراوە هێزی پێشمەرگە رەوانەی شاری بەغدا بكرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز لەشارەكە، كە زۆربەی دامودەزگا باڵاكانی عێراق لەو ناوچەیە.
ئەمینداری پێشمەرگە رەتیشیكردەوە، كە تائێستا بەفەرمی هیچ شتێك لەو بارەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە درابێتو راشیگەیاند، ئەگەر شتێكی واش پێشنیاز بكرێت، ئەوە بەدڵنیایی رەتیدەكەنەوە.