عیراقى و جیهانى

له‌میحوه‌ری گوێڕ پێشمه‌رگه‌ داعشی راماڵی

 

 

 

هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ پێشڕەوی دەکات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش لە چەند كاژێرێكدا زیاتر لە 8 جار چەكدارانی ئەو گرووپەیان بۆردوومانكردوون.

قادر قادر، بەرپرسی میحوەری گوێڕی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک گوندی ئەبو شیتەوە بە ئاراستەی زێی گوێڕ زیاتر لە 10 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە.

رۆژی چوارشەممە 5-4-2016 ، هێزەکانی پێشمەرگە هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە بۆمبی چێندراو دەستپێکردووە و دواتر شەڕ دروستبووە. قادر قادر گوتی " لە کاژێر 12:00 ی نیوەڕۆەوە شەڕ دەستیپێکردووە، شەڕەکە بەردەوامە و زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش گەیشتووە".

بەگوتەی بەرپرسی میحوەری گوێڕی هێزی پێشمەرگە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زیاتر لە 8 جار پێگەکانی داعشیان لە گوندی ئەبزەخ بۆردوومانکردوون.