عیراقى و جیهانى

جاش میدیاكانی سلێمانی دادگایی ده‌كرێن

 

 

 

داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان سكاڵا دژی چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی "ریكلامكردن بۆ تیرۆرستانی داعش" له‌ كاتی شه‌ڕی ته‌لسقۆف.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سكاڵامان دژی چه‌ند كه‌ناڵێك به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و ئێسته‌ له‌ دادگه‌ی به‌رایی هه‌ولێر سكاڵاكه‌ رێڕه‌وی خۆی وه‌رگرتووه‌.

له‌باره‌ی هۆی جوڵاندنی ئه‌و سكاڵایه‌ له‌م كاته‌دا، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌وه‌ی له‌كاتی شه‌ڕی ته‌لسقۆف هه‌ندێك میدیای كوردستان كردی ده‌چێته‌ ناو ماده‌كانی یاسای تیرۆر له‌ كوردستان و ریكلامكردن بۆ تیرۆرستان ته‌نانه‌ت كه‌ناڵ هه‌بوو ڤیدیۆی داعشی بڵاو ده‌كرده‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی داواكاری گشتییه‌ ئیتر جددی بێت له‌ هه‌ندێك پرسدا و سنوور دابنێ له‌پێناو پاراستنی كوردستان".

یاسای ژماره‌ی 3ی ساڵی 2006 كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه،‌ له‌ ماده‌ی 4 خاڵی چواره‌مدا هاتووه، به‌ ئه‌نقه‌ست هه‌واڵ، روونكردنه‌وه‌ یان پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه‌ و هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی بینراو بیسراو و خوێنراو، یان ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌ل وه‌ربگرێت یان به‌كار بێنێ، له‌ ئینته‌رنێت به‌یاناتی ئه‌وتۆ بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ بگاته‌ ئاستی هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆركاری وه‌ها كه‌ ئاسایشی گشتیی بخاته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌ و ترس بخاته‌ ناو هاووڵاتییان و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بكات.

له‌ هه‌مان ماده‌دا هاتووه‌ كه‌ سزای ئه‌و تاوانانه‌ی بڕگه‌كانی ماده‌ی 4 ده‌یانگرێته‌وه‌ سزا ده‌درێن به‌ زیندانی كه‌ له‌ 15 ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.