عیراقى و جیهانى

گۆڕان به‌ ماده‌یه‌ك یه‌كێتی كۆتوبه‌ند ده‌كات

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

بۆ گۆڕانكاری لە هەندێک‌ ماددەی رێكکەوتنی نێوان گۆڕان‌ و یەكێتی، ئەو دوو حیزبە جارێكی دیكە كۆدەبنەوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو یەكێتی مەبەستیێتی گۆڕانكاری لە ماددەی بیست‌ و یەكی رێكکەوتنەكەدا بكرێت، كە باس لە هاوپەیمانیێتی ئەو دوو حیزبە لەگەڵ حیزبەكانی دیكەدا دەكات.

بارزان ئەحمەد كوردە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكێتی ‌و، ئەندامی شاندی ئەو حیزبە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەشنووسی رێكکەوتنەكەیان لەگەڵ گۆڕان رایگەیاند، بڕیارە لەگەڵ شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی رێكکەوتنەكە كۆببنەوە، چونکە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، تیبینی لەسەر چەند خاڵێكی رەشنووسەكە هەبووە.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، كە ئێوارەی رۆژی 14-5-2016 بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رەشنووسی رێككەوتنی یەكێتی‌و گۆڕان  بەڕێوەچوو، ئەوەی بۆ (رووداو) باس كرد، لە‌و كۆبوونەوەیەدا تێبینی زۆر لەسەر ماددەی بیست ‌و یەكی رەشنووسەكە هەبووە، كە دەڵێت: "هیچ لایەنێكی ئەم رێككەوتنە، هیچ هاوپەیمانییەك یان رێككەوتننامەیەك واژۆ ناكەن، لەگەڵ لایەنی سیاسی تردا، ئەگەر ناوەڕۆكی ئەو هاوپەیمانی ‌و رێككەوتنامەیە پێچەوانە یان ناكۆك بێت لەگەڵ ماددە ‌و بڕگەكانی ئەم رێكکەوتنە . سەرچاوەكە روونیشی کردەوە، ئەگەر ئەو ماددەیە گۆڕانكاری تێدا نەكرێت ئەوە واتا كۆت‌ و بەندكردنی یەكێتی. 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости