عیراقى و جیهانى

كۆمه‌ڵ ناچێته‌ ژێر باری یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه‌

 

 

 

راگەیاندنی فەرمیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمەڵی ئیسلامیش ببەنە ناو رێککەوتنەکەوە.

ماڵپەری(ڕۆژنیوز)ی پەکەکە، لە ھەواڵێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە فراونتر بکەن و ئامانجیشیان ھێنانە ناوەوەی کۆمەڵی ئیسلامییە بۆ ڕێککەوتنەکە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زانا رۆستایی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندوه‌، ھیچ پێشبینیەک لەو بارەوە نییە و پێشنیازیش نەکراوە و گوتی، ”باوەڕ ناکەم کۆمەڵ بەشداریی ئەو رێککەوتنە بکات".