عیراقى و جیهانى

پارتی چیتر ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گۆڕان ناكات

 

 

 

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە چیتر هیچ دەستپێشخەرییەك بۆ بزووتنەوەی گۆڕان نەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی نزیك لەمەكتەبی سیاسی پێمان گه‌یشتووه‌، بەهۆی ئەوەی تائێستا چەند جارێك پارتی دەستپێشخەری خستووەتە بەردەم گۆڕان بۆ ئەوەی كۆبوونەوە بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام سەرجەمی دەستپێشخەرییەكان لەلایەن گۆڕانەوە رەتكراوەتەوە، بۆیە ئەو حیزبە بڕیاریداوە "چیتر هیچ دەستپێشخەرییەك نەكات".

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، پارتی ئامانجی لەدەستپێشخەرییەكان ئەوە بووە، كە كێشەكانی لەگەڵ گۆڕان بەگفتوگۆو كۆبوونەوە چارەسەربكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕان رەتیكردووەتەوە، بۆیە تائێستا كێشەو گرفتەكانی نێوان هەردوو حیزب وەك خۆی ماوەتەوە.