عیراقى و جیهانى

به‌عسیه‌كان پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌ن

 

 

 

وەفیق سامەرایی بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری عێراق لە سەردەمی سەدام حوسێن کە لە لەندەن دادەنیشێت، لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پیرۆزبایی لە رێککەوتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

سامەڕایی سڵاو بۆ جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نەوشێروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رەوانە دەکات و لە لاپەڕەی خۆی دەنووسێت کە داوا لە بەغدا دەکەین بەتوندی پاڵپشتی لەو رێککەوتننە بکات.

وەفیق سامەڕایی یەکێکە لەوانەی دەنگۆی پاڵاوتنیان بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە شوێنی فالح فەیاز لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە. 

لە عێراقی نوێدا سامەڕایی توانی پۆستی راوێژکار سەربازی لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەربگرێت، بەڵام بەهۆی بوونی پاڵەپەستۆ بۆ دادگەییکردنی بەهۆی رۆڵی لە پرۆسەی ئەنفال، کە ئەو کات لە سەردەمی شەڕی عێراق –ئێران بەرپرسی دۆسیەی ئێران و باکوری عێراق بوو، ئێستە لە لەندەنە.