عیراقى و جیهانى

لاهور: یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌پارێزین

 

 

 

لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه‌ و پێ وایه‌ بۆ شكاندنی داعش پێویسته‌ عێراقیه‌كان یه‌ك ده‌نگ بن.

لاهور تاڵه‌بانی له‌ پانێلێكی پارله‌مانی ئاوروپا باسی له‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرد و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ بووان شی كرده‌وه‌.

له‌به‌شێكی ئه‌و ئه‌و پانێڵه‌دا لاهور تاڵه‌بانی پابه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق دووپات كردوه‌ و ووتی" سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێز فواد مه‌عسومه‌" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی منه‌" سوێندی خواردوه‌ بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌ی عێراق.

تاڵه‌بانی ده‌ڵێ" ئێمه‌ ده‌زانین له‌ ئێستادا بۆ عێراق گرنگه‌ سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێ" چوونكه‌ شه‌ڕی داعش" پێویستی به‌ یه‌ك ده‌نگی هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان و به‌شێكی زۆری حیزبه‌كانیش له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ن له‌ عێراق و پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین رۆژه‌ڤه‌.