عیراقى و جیهانى

پارتی ناچێته‌ ناو رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه‌

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

سیاسەتمەدارێكی كورد پێیوایە، ئێستا كورد لەوپەڕی هێزو پێگەدایەو نابێت ئەم دەرفەتە لەكیس بدات‌ و باشترین رێگەش گەڕانەوەیە بۆ رای میللەت بۆ بڕیاردان لەسەر دەوڵەتی سەربەخۆ.

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئێستا كورد لەوپەڕی هێزو پێگەدایەو نابێت ئەم دەرفەتە لە كیس بدەین، باشترە بگەڕێینەوە بۆ رای میللەتەكان بۆ بڕیاردان لەسەر دەوڵەتی سەربەخۆ، وتیشی: بەداخەوە بەرپرس هەبووە وتویەتی فڵان سەركردە دەوڵەت دروست بكات من وڵات بەجێدەهێڵم.

لەبارەی رێككەوتنی یەكێتی‌ و گۆڕانیشەوە، محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، یەكێتی‌ و گۆڕان یەك حزب بوون‌ و دەشتوانن ببنەوە یەك حزب، گرنگ ئەوەیە كامیان ئەویتر دەهێنێتە سەر رێگەكەی خۆی، بە بۆچوونی منیش گۆڕان‌ و نەوشیروان مستەفا دەیانەوێت یەكێتی بێننە سەر رێگەی خۆیان.

وتیشی: پارتی ناچێتە رێككەوتنی یەكێتی ‌و گۆڕانەوە وەك ئەوەی باس دەكرێت ‌و بۆ پارتی پێنشیاز دەكرێت، دەبوو پێشتر یەكێتی پارتی ئاگادار بكاتەوە، هەروا وتیشی، باشترە سەرۆكی هەرێم لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت نەك لە پەرلەمان‌ و پێنج حزبەكەش هەموویان بەرپرسیارن لەم دۆخەی لەكوردستان هەیە.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости