عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له 110 ئه‌ندامی په‌رله‌مان قاتی نه‌بوه یه‌كێك نه‌كرێت به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌وا ده‌بێت یوسف محه‌مه‌د له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتو بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر”.
عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، باس لهلیژنهیهك كرا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕێكی دیكه بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان رێكبخات، به‌ڵام زانیاریم نیه لیژنه‌كه چی به‌سه‌رهاتوه”.
سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ڕێككه‌وتنی یهكێتیو گۆڕان، ته‌یفور وتی “پارتی باسی له‌به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی نوێ نه‌كردوه، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتن ده‌كه‌ن، هه‌ندێك حزبی دیكه‌ش هه‌یه هاوپه‌یمان و پشتیوانی پارتین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی دواین هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر یوسف محه‌مه‌د بۆ هه‌ولێر ده‌ربڕی وتی “خۆ له 110 ئه‌ندامی په‌رله‌مان قاتی نه‌بوه یه‌كێك نه‌كرێت به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌وا ده‌بێت یوسف محه‌مه‌د له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتو بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر”.