عیراقى و جیهانى

سكرتێره‌كه‌ی نه‌وشیروان شتی نوێ ئاشكرا ده‌كات

 

 

 

توانا فایەق، سكرتێری پێشوی نەوشیروان مستەفا، دەڵێت: ماوەی 2 ساڵە وازی لە بزوتنەوەی گۆران هێناوە و شانازی دەكات بەوەی ئێستا چۆتە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەشڵێت، من ئەو پیاوە نیم بڵێم كردار شەرتەو رووبكەم بەو دیوا.

توانا فایەق، لە لێدوانێكی رایگەیاند: ماوەی 2 ساڵە وازم لە بزوتنەوەی گۆران هێناوەو ئێستا پەیوەندیم كردووە بە پارتی دیموكراتی كوردستان و شانازیشی پێوە ئەكەم.

وتیشی:  ئەو كەسانەی قسەی ناشرینم پێدەڵێن پێیان ئەڵێم ئێوە بەعسین، لە سەردەمی سەدام حوسێن پێیان ئەوتم عوساد بۆ پێشمەرگە ئەم وشەیان بەكار دەهێنا من ئەو كات كارمەندی گەشت و گوزاری عێراق بووم  ئیخباریان لێیام كە من عوسادم و كوردایەتی دەكەم ئێستا ئەم كەسانەی قسەی ناشرین دەكەن و پیاو خراپم دەكەن بە بەعسیان دائەنێم، پرسیاری ئەوەش دەكات كە ئەم پەروەردە سەقەتەی جنێویانە چییە؟ 

سكرتێری پێشوی نەوشیروان مستەفا، روونیشیدەكاتەوە: لەگەڵ جەنابی كاك مەسرور دانیشتوم زۆر خۆشحاڵ بوین و بەڵێنیشی پێداوم، بەڵام من بۆ پۆست وام نەكرد پلەی وەزیفییەكەم لە پەرلەمان زۆر بوو بەڵام وازیشم هێناو 2 ساڵە خۆم خۆم ئەژیەنم و لە ئێستاشدا پارتیم و شانازیشی پێوە ئەكەم من وەك ئەو پیاوە نیم بڵێت كردار شەرتە و رووبكەم بەو دیوا.