ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت كە ناكۆكییەكانی زۆنی زەردو سەوز بههۆی دروستبونی بهرهی یهكێتی و گۆڕان له سلێمانی قوڵتر بوونەتەوە.
محەمەد رەئوف ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەیامێكدا بۆ ئەندامانی كۆنگرەی حزبەكەی رایگەیاند ناكۆكییەكانی زۆرنی سەوزو زەرد قوڵبوونەتەوەو پەكخستن و پەككەوتنی پەرلەمان و ئەگەری ناجێگیری سیاسی و ئابووری زیاترو دروست بوونی دڵەڕاوكێ بۆ هاوڵاتیان. هەروەها ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رونیدەكاتەوە كە لەسەرەتای شەڕی ناوخۆوە عورفێكی "سەقەتی" سیاسی پەیڕەو دەكرێت و كراوەتە كلتوور بۆ بەشێك لەخەڵكی كوردستان ئەویش ئەوەیە كە دەبێت هەموو هێزێكی سیاسی لەبەرەیەكدا خۆی ڕێكبخات و خۆی ببینێتەوە، بهتایبهتیش ئهو رێككهوتنهی یهكێتی و گۆڕان لهسلێمانی ئهنجامیاندا وایكرد ناكۆكی و كێشهكان زیاتر قوڵ ببنهوهو له چارهسهرییهكان دووربكهونهوه.