هەواڵ

ئيتلآعات و دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی به‌نیازی چین؟

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆست:

وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆر و زانیاری یه‌كێتی كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌ شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی تیرۆركردنی ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بنكه‌یه‌كی ئیتغتیالات داده‌مه‌زرێنن كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیش كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆرشه‌ چه‌كدارییه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رپابووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کان، به‌م زووانه‌ به‌ هاوکاری ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆری یه‌کێتی و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له‌ ناو هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی و هێرشبه‌رانه‌ دژی حزبی دیموکرات و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی بنكه‌یه‌كی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێنن. هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش یه‌کێتی چه‌ندین کرده‌وه‌ی وای ئه‌نجامداوه‌، به‌تایبه‌تی هێنانی پاسدارانی ئێران بۆ شارۆچکه‌ی کۆیه و تۆپبارانکردنی بنکه‌ و باره‌گا و ماڵه‌کانی دیموکراته‌کان له‌ شارۆچكه‌ی کۆیه‌.

ئه‌م پیلانه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان ئیتڵاعات و ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی، دوای ئه‌وه‌دێت که‌ حزبی دیموکرات ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند و پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات، له‌ناوجه‌رگه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌، گورزی کوشنده‌یان له‌ پاسداران و ئیتڵاعاتی ئێران داوه‌و چه‌ندین جاشی ئێرانیان کوشتووه‌.