عیراقى و جیهانى

هاتنه‌كه‌ی فه‌تلاوی گومانه‌كانی قوڵتركرده‌وه‌

 

 

 

حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی كوتلەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، لەلایەن هێرۆ برایم سەركردەی باڵی ماڵی مام جەلالی یەكێتی پێشوازی لێ دەكرێ.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (چاودێر)ی نزیك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یەكێتی، فەتلاوی لەلایەن هێرۆ برایم و باڤڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیارەوە پێشوازی لێ كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ دیالۆگ و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی نێوان عێراق و كوردستان كراوه‌.

باڵی هێرۆ برایمی یەكێتی، كە زۆرتر لە لایەنە عێراقییە ناحەزەكانی هەرێمی كوردستانەوە نزیكە، لەو كۆبوونەوەیەدا بۆ فەتلاوی دووپات كردووەتەوە كە تا بەشێك بن لە عێراق بەشێك دەبن لە چارەسەری و هۆكاری ئارامی دەبن لەگەڵ بەغدا.