عیراقى و جیهانى

مالیكی 700 ملیار دۆلاری عێراقی دزیوه‌

 

 

 

ناوەندی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، رایده‌گه‌یه‌نێت لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014دا، پارەیەکی زۆری تەرخانکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق زیادی کردووە، کە بڕەکەی دەگاتە 700 ملیار دۆلار و چووەتە گیرفانی گەندەڵکاران.

به‌پێی راپۆرته‌ بەریتانیه‌كه‌، لەماوەی فەرمانڕەوایەتیکردنی نووری مالیکی لە عێراقدا، 120 ملیار دۆلار لە زیادەی بوودجەی دارایی عێراق دیار نەماوە، و نووری مالیکی خەزێنەیەکی نیمچە بەتاڵی رادەستی حەیدەر عەبادی کردووە.

لە ساڵی 2014 یەدەگی بانکی لە 88 ملیار دۆلار بۆ 67 ملیار دۆلار کەمیکردووە، ئەو کەمکردنەوەش بەردەوام بووە بە جۆرێک ئەمساڵ بۆ 43 ملیار دۆلار دابەزیووە. به‌پێی زانیاریه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ تا ئێستا یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی 45 ملیار دۆلار کەمیکردووە و، تێکڕای پاشەکشەکردنەکەش ساڵانە 9 ملیار دۆلار بووە، کە زۆربەیان بۆ کڕینی کەلوپەلی بێ بەرهەم رۆیشتوون.

ناوەندەکە هۆشداریداوە، ئەگەر یەدەگی عێراق بەم شێوەیە بە هەدەربچێت، و نرخی نەوتیش لەو ئاستەدا بمێنێتەوە، ئەوا بارگرانی زیاتر دەکەوێتە سەر بوودجە و کورتهێنان لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا زیاتر دەبێت لەو 32%ـەی راگەیێندراوە.