عیراقى و جیهانى

مه‌لا به‌ختیار سوكایه‌تی به‌ موسڵمانان ده‌كات

 

 

 

له‌ دوای نمایشی فیلمی کلاسیکۆی سینه‌مایی، ستافی فیلمه‌که‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌راب، نمایشێکیان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ شڵه‌ژانێك له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا دروست بوو هاوكات بۆ یه‌كه‌مجاریش بوو كه‌ كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد به‌ دیزاینێكی نیمچه‌ رووته‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت و شه‌راب بخواته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی لێكه‌وته‌وه‌و به‌ ره‌فتارێكی دوور له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئێمه شه‌راب ده‌خۆینه‌وه‌ با ئه‌وانیش "مامۆستایانی ئاینی" بچن خورما و ئاوی زمزم بخۆنه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ فیستیڤاڵی دهۆك بۆ هونه‌ری سینه‌مایی ده‌ستی پێكرد له‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كاندا ده‌ركه‌وتنی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی پێكێك شه‌رابی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌یخواته‌وه‌، ئه‌و دیمه‌نه‌ش بووه‌ هۆی نیگه‌رانبونی مامۆستایانی ئایینی و به‌ ره‌فتارێكی دوور له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریان چواند و هاوكات ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی پۆشیبوی زیاتر بانزینی به‌ ئاگره‌كه‌دا كرد، له‌به‌رامبه‌ر نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایانی ئاییندا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: خه‌ڵک به‌ روتیش بگه‌ڕێت مه‌لای مزگه‌وته‌کان بۆیان نییه‌ قسه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ بکه‌ن، پاشان وتویه‌تی ئێمه شه‌راب ده‌خۆینه‌وه‌ با ئه‌وانیش "مامۆستایانی ئاینی" بچن خورما و ئاوی زمزم بخۆنه‌وه‌.