عیراقى و جیهانى

وه‌زیره‌كانی گۆڕان موچه‌ وه‌رده‌گرن

 

یه‌كێتی نیشتمانی تانه‌ له‌ حیزبی گۆڕان و وه‌زیره‌كانیان ده‌دات" كه‌ موچه‌ی وه‌زیری وه‌رده‌گرن و داوا له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ن پاشه‌كشه‌ بكات له‌حكومه‌ت و ده‌ڵی" خێره‌ ده‌ستان له‌ موچه‌كانتان به‌ر نابێ و تانه‌یش له‌ ئێمه‌ ده‌ده‌ن.

له‌تیف نێرۆه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌" ئه‌م پرسه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی حیزب تاوتوێ ده‌كرێ و هیچ كاتێك بڕیارێكی نامه‌نتیقی ناده‌ین.

نێروه‌یی له‌باره‌ی داوای گۆڕان له‌ حیزبه‌كه‌ی كه‌ ده‌ست له‌ حكومه‌ت هه‌ڵگرن" ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌" یه‌كێتی بڕیاری خۆی به‌ ئیراده‌ی خۆی ده‌دات و ناچێته‌ژێر باری بریاری هێزی تر" ره‌خنه‌یشی له‌ گۆران گرت" كه‌ وه‌زیره‌كانیان موچه‌ی وه‌زیری بێ ده‌وام وه‌رده‌گرن" كه‌چی ئاماده‌ نین ده‌ست له‌ ئیمتیازات هه‌لبگرن و داوا له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن بكشێینه‌وه‌.