عیراقى و جیهانى

هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپی دژی ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى نین

 

 

 

توێژه‌رێكى میسڕى پسپۆڕله‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌ڵێت: وادیاره‌ خه‌ونى دێرینی كورد به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تى عێراقی له‌ چاو مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئێستادا و به‌راورد به‌ پێشوو زۆر نزیكتره‌ له‌ ڕاستى.

سامح ڕاشد، له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ژێر ناونیشانى ( ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ كه‌فاله‌تى ده‌ره‌كى)، ده‌نووسێت: سه‌رۆك بارزانى، بۆ جارى چواره‌مه‌ له‌ ماوه‌ى مانگێكدا داواى جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى، نوێ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌، ده‌شڵێت: دواى ئه‌وه‌ى كورد ئاماژه‌یان بۆ بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى له‌ دووره‌وه‌ یان له‌ ژووره‌ تاریكه‌كاندا، ده‌كرد، بارزانى له‌ پێشهاته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى ناوچه‌كه‌و ده‌ستگرتن به‌ ده‌وڵه‌تى كوردى و جه‌ختكردنه‌وه‌ى، به‌ بێ ترس و شه‌رمكردن له‌ كاردانه‌وه‌كان كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌رچی بێت، ده‌بینێته‌وه‌.

سامح ڕاشد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ر و توێژه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى وڵاتى میسڕ و نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب (له‌ زۆرێك له‌ ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ له‌ میسڕ و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كارى كردووه‌ و هه‌روه‌ها وه‌كو شاره‌زا له‌ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سه‌رنووسه‌رى به‌شى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ڕۆژنامه‌ى ئه‌هرامى میسڕى كار ده‌كات) گوتیشی : بارزانى یان ویستى ئه‌وروپییه‌كان و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕووگیر بكات، یان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ ئێستادا ڕێگرى ناكه‌ن له‌ ئاشكراكردنى پشتیوانییان بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى، چونكه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕاىگه‌یاند، هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپی ناڕازی نین له‌ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى.