عیراقى و جیهانى

110 په‌رله‌مانتارو میدیاكاری گۆڕان موچه‌ی بندیوار وه‌رده‌گرن

 

 

 

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستی ره‌وش پۆست كەوتووە ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات (110) میدیاكار و نووسەر و چالاكوان و پەرلەمانتار و وەزیری گۆڕان، كە رۆژانە باسی گەندەڵیان دەكرد، لەژێر ناوی رێكخراوەكانی گۆڕان مووچەی بندیوار وەردەگرن.

هەر بەگوێرەی ئەو لیستەی كە به‌ ناوی (چیمەن محمەد رەشید شەریف) دەست پێدەكات بە پلەی راوێژكار و به‌ مووچەی (1،275،250) دینار دیاری كراوە، به‌ ناوی (هۆشەنگ رەشید مستەفا) بە پلەی بەرێوەبەر كۆتایی دێت. كە لەناو ئەو لیستەدا ناوەكانی وەزیرێكی گۆڕان لە عێراق و ئەندام پەرلەمانتارانی گۆڕان بەناوی ( برزۆ و ئێڤار و منیرە و چەندان راگەیاندنكار و نووسەر و رۆژنامەنووسی گۆڕان لەو لیستە دا دەبینرێت كە مووچەی بندیوار وەردەگرن.

بەپێی ئەو نووسراوە كە لە ژێر ناوی رێكخراوەكانی گۆڕان مووچە وەردەگرن، تەواو نایاساییە و مووچە بندیوارن، چونكە لە حزب كاریان كردووە و لە حكومەت مووچەیان وەرگرتووە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو حزبە دروشمی سەرەكی بریتی بوو لە دژایەتی گەندەڵی.