عیراقى و جیهانى

پیلانێكی یه‌كێتی و گۆڕان و مالیكی ئاشكرا ده‌كه‌ین

 

 

 

هۆشیار زێباری لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی كە دەكرێتە سەر و پلانانەی كە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمانی عێراق بۆی ئامادە كراوە، هۆشیار زێباری بەتەمایە ئەویش وەڵامی بۆ ئەو هێرش و پیلانانە هەبێت و وا بڕیارە چەندین بەڵگە لەسەر بەفیرۆدانی سەرمایەی عێراق بخاتە روو.

هۆشیار زێباری باسی كۆمەڵێك بەڵگەی كردووە، كە ئەگەر بخرێتە روو هەڵایەكی گەورە بەدوای خۆی دادێنێت و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەو دۆسیانەی هۆشیار زێباری، نوری مالكی و حزبه‌كه‌ی، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی وێران كردنی ئابووری و ژیاری خه‌ڵكی عێراق بوون، زۆرترین له‌و دۆسیانه‌ی تا ئێستا به‌نهێنی ماوه‌نه‌ته‌وه‌، به‌رده‌كه‌ون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شڵێت به‌شێك له‌باڵی یه‌كێتی له‌ رێگه‌ی مه‌له‌فی كه‌ركوك هه‌مان مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شڵێت، له‌ ئێستادا باڵێكی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ژێرناوی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نیشانی میدیا و خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه‌ مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ زێبازی مه‌سه‌له‌یه‌كی چاكسازیه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ستگه‌یشتنی زێباری به‌چه‌ند مه‌له‌فێكی گه‌نده‌ڵی گه‌وه‌ره‌ كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، به‌دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌، ده‌یه‌نه‌وێت دۆسیه‌كانیان له‌ ئاشكرابوون بپارێزن، گۆڕان و یه‌كێتیش هاوكاریان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرسه‌.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن ئەگەر هەیە لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ئەو بەڵگانە یەكێتی و گۆڕان و حزبەكەی مالیكی بەتەواوی بكەونە ژێر گوشاری تووندی حكومەتی عێراق و شەقامی عێراقی تا ئاستی پارچەكردنی ناو ماڵی شیعە و راپێچكردنیان بۆ دادگای فیدراڵی.