عیراقى و جیهانى

ماليكی گروپێكی تۆقێنه‌ر دروست ده‌كات

 

 

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی به‌غداد" له‌ چه‌ند شه‌وی رابردوو گروپێكیان ده‌ستگیركردوه‌" له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستی ده‌كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانیان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی حیزبی ده‌عوه‌ی مالكین.

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدا" گروپه‌كه‌ زیاترن له‌ 205 كه‌س، به‌ڵام توانیویانه‌ 20 له‌ سه‌ره‌كیترین كه‌سه‌كانی گروپه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ 3 كه‌سیان ژنن و ئه‌وانی تر ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 تا 35 ساڵیدایه‌.

ئه‌و گروپه‌ سه‌رپه‌رشتی گروپی پارێزگاكان ده‌كات و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی كرده‌ی تیرۆریستی ئاماده‌ ده‌كات و به‌ئاسانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كار ده‌كه‌ن" به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی به‌غدا ده‌ڵێ" جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گروپه‌ له‌سه‌رده‌می حكومڕانی مالكی به‌ پله‌ی جیاجیای سه‌ربازی و ئه‌منی دامه‌زرێنراون و پڕ چه‌ك كراون و بودجه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن" زۆرترین دكتۆر و بارزگان و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی شێخ و پیاوانی ئاینی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م كروپه‌ی سه‌ر به‌ نوری مالكی كوژراون.