عیراقى و جیهانى

په‌یه‌ده‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات

 

 

 

په‌یه‌ده‌ باڵی رۆژئاوای په‌كه‌كه‌ به‌ فه‌رمی جارێكی تر دژایه‌تی خۆیان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی هه‌ر ئه‌زموونێك ده‌كه‌ن كه‌ ببێته‌ هۆی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی.

ئیلهام ئەحمەد ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات" كه‌ نوێنه‌ری په‌كه‌كه‌یه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات" خه‌باتی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ بۆ سوریایه‌كی دیموكراته‌ و پاراستنی سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ئه‌ركی په‌یه‌ده‌یه‌.

ئیلهام ئەحمەد" له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌روه‌ها دروست كردنی كیانیێك له‌ رۆژئاوا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌" په‌یه‌ده‌ هه‌وڵی دابه‌ش كردنی خاكی سوریا نادات و ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سوریا ده‌مێنینه‌وه‌" باشوری كوردستانیش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ناوێ و ئێمه‌ وه‌ك په‌كه‌كه‌ وپه‌یه‌ده‌ بڕوامان به‌ چاره‌سه‌ری خۆسه‌ری هه‌یه‌ و هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ ده‌وڵه‌ت بوونی كوردی ئێمه‌ دژی ده‌وه‌سیتینه‌وه‌.