عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی بۆ خاتری مالیكی ئه‌م كاره‌شی كرد

 

 

 

ئەفسەرێکی کورد لە لیوای یەکی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرای دەکات، لە سەر رەخنەگرتن لە چونی مالیکی بۆ سلێمانی دوای پێنج ڕۆژ سزادراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەرەی شەڕ لە ئەنبار.

نەقیب سەیفەدین عەبدولستار، ئەفسەر لە لیوای سەرۆک کۆماری عێراق بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە “من کوڕە شەهیدم و باوکم لە مەڵبەندی موسڵی یەکێتی شەهیدبووە، بەڵام لە سەر نووسینێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سزادراوم و دورخراومەتەوە کە نووسینەکە بەم شێوازە بووە “تا دوێنێ چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستبخەنە ناو دەستی یەکیتر، بەڵام ئەمڕۆ دەستیان خستە ناو دەستی دوژمنەوە”.

نەقیب سەیفەدین عەبدولستار ئاماژە بەوە دەکات “لە بەرواری 24ی تەموز بە فەرمانی ئامر لیوای یەکی سەرۆک کۆمار، لیوا سمکۆ بە کتابی (نهێنی و شەخسی) گواستراومەتەوە بۆ ناوچەی جزیرەی خالیدییە لە ئەنبار”.

ئەو ئەفسەرە کوردە دەڵێت “ئەو شوێنەی ئێستا منیان گواستووەتەوە بۆی تەنها سەرباز و ئەفسەری عەرەبی شیعەی لێیە و نزیکە لە بەرەکانی شەڕەوە، بە شێوازێک بەهۆی بوونی تەرم و هەڵکەوتەی ناوچەکەوە ئەستەمە ژیان کردن. هەروەها ناوچەکە تەرمی نەشاردراوەی زۆری تێدایە بەجۆرێک تەرمی تێدایە کە بووە بە ئێسک و نەشاردراوەتەوە.