عیراقى و جیهانى

له‌دژی په‌یه‌ده‌ مانگرتن و رێپێوان ده‌ستپێده‌كات

 

 

 

 به‌ پێی لێدوانی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد-سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه‌" بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی مانگرتنه‌كانیان دژی په‌یه‌ده‌ فراوان ده‌كه‌ن و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش مانگرتن ده‌ستپێده‌كه‌ن تا ئازادنه‌كردنی ئه‌ندامه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌.

نەواف رەشید بەرپرسی نووسینگەی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: له‌ ماوەی ئه‌و پێنج رۆژەدا كه‌ لە رۆژئاوای کوردستاندا مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌، مانگرتووان ورەیان بەرزە و باس لەوە دەکەن كه‌ بەردەوام دەبن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و زیندانییه‌كانیان ئازاد دەکرێن. تیمی تەندروستی سەردانی مانگرتووانی كردووه‌ و، له‌خه‌م دۆخی ته‌ندروستییاندان"

به‌ وته‌ی نەواف رەشید بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڕیارە مانگرتنەکە فراوانتر بکرێت و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووشدا له‌ باشووری كوردستان مانگرتن رابگه‌یه‌نن له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ و ھەر رۆژە و لە کەمپێک مانگرتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ناوبراو جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ''بەردەوام دەبین لە مانگرتن و ھەڵوێست وەرگرتن، تاوەکو پارتی یه‌كێتیی دیموكرات(پەیەدە) زیندانیانی ئێمە ئازاد دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بێدەنگە".