عیراقى و جیهانى

ماليكي دژایه‌تی مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی موسڵ ده‌كات

 

 

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه‌ له‌و لایانه‌ ده‌گرێت پێش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ستی داعش داوای رێكکه‌وتنێكی سیاسی ده‌كه‌ن و، دژایەتی بۆ هەر جۆرە رێککەوتنێک رادەگەیێنێت.

نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ئه‌وانه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌وروژێنن جۆرێك له‌ ده‌ستگوشینی سیاسی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوای خێراكردنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌كات و، داواش دەکات سه‌رجه‌م ئه‌جێندا و پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنه‌كان رابگیرێن و به‌پێی ده‌ستوور و یاساكان ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.