عیراقى و جیهانى

به‌په‌له‌... ناوه‌ندی بڕیار گوته‌بێژی دیاریكرد

 

 

 

 شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستنیشانكرا.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاندووه‌ بەڵێ‌ وەكو گوتەبێژی فەرمی ناوەندی بڕیار دەستنیشانكراوم".

شاڵاوی عەلی عەسكەری، كوڕی فەرماندەی ناسراوی شۆڕشی ئەیلوول شەهید عەلی عەسكەرییە، لە 18-9-1961 لەدایكبووە. لە كۆنگرەی سێییەمی یەكێتی لە ساڵی 2010 بە 519 دەنگ لە ریزبەندی 22 یەمین كەس بە ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا، یەكێكە لەو 17 ئەندامەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لەگەڵ جێگرانی تاڵەبانی لە سەرەتای مانگی ئەیلوول بە بەیاننامەیەك ناوەندی بڕیاری لە نێو یەكێتی دامەزراند.

شایانی باسه‌، رۆژی 1-9-2016 جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی، دروستكردنی (ناوەندی بڕیار)یان لەنێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاند ‌و، لەبەرامبەردا باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كە خۆیان بە "زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی" دەناسێنن، بە دەركردنی بەینامەیەك شەرعیبوونی ئەو ناوەندەیان رەتكردەوە.